Vaillant - Iraq

  • Home
  • CENTRAL HEATING
  • Products
    • Vaillant Products
    • Vaillant Controls
    • DemirDokum Products
    • Maincor UFH Products
    • Sentinel Products
    • Emko Products
    • Hira Havlu Pan Products
    • Apamet Products
    • Skydnor Products
    • Canyurtlar Products
    • KAS Products
    • Golden
  • Catalogs
  • Files
  • Our Services\Installers
  • Facebook
  • Projects
  • About us
  • Contact Us
  • Golden
  • More
    • Home
    • CENTRAL HEATING
    • Products
      • Vaillant Products
      • Vaillant Controls
      • DemirDokum Products
      • Maincor UFH Products
      • Sentinel Products
      • Emko Products
      • Hira Havlu Pan Products
      • Apamet Products
      • Skydnor Products
      • Canyurtlar Products
      • KAS Products
      • Golden
    • Catalogs
    • Files
    • Our Services\Installers
    • Facebook
    • Projects
    • About us
    • Contact Us
    • Golden
  • Sign In
  • Create Account

  • Bookings
  • My Account
  • Signed in as:

  • filler@godaddy.com


  • Bookings
  • My Account
  • Sign out

Signed in as:

filler@godaddy.com

  • Home
  • CENTRAL HEATING
  • Products
    • Vaillant Products
    • Vaillant Controls
    • DemirDokum Products
    • Maincor UFH Products
    • Sentinel Products
    • Emko Products
    • Hira Havlu Pan Products
    • Apamet Products
    • Skydnor Products
    • Canyurtlar Products
    • KAS Products
    • Golden
  • Catalogs
  • Files
  • Our Services\Installers
  • Facebook
  • Projects
  • About us
  • Contact Us
  • Golden

Account


  • Bookings
  • My Account
  • Sign out


  • Sign In
  • Bookings
  • My Account

About Us

دەربارەی ئێمە

دەستپێک

ئێمە لە پێشەنگی هەموو کۆمپانیاکانی تایبەت بە گەرمکردنی ئاو و خانووین (شۆفاژ و ئاوی گەرم و تۆڕی غاز) لە سەر ئاستی کوردستان و تەواوی عێراق.

لە ماوەی شانزە (١٦) ساڵی ڕابوردوودا کۆمپانیای سێنتراڵ هیتین توانایەکی بێ هاوتای بۆ خۆی دروستکردووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاستگۆیانە و متمانەپێکراو بە نرخێکی گونجاو.

پێگەی سەرەکی کۆمپانیاکەمان لە شاری سلێمانیە هەروەها چەندین کاری سەرکەوتومان ئەنجام داوە بۆ ماڵان و شوێنی گشتی و تەلاری بازرگانی لە شارەکانی تر وەکو هەولێر و دهۆک و کەرکوک و هەڵەبجە و شەقڵاوە و چوارتا و دەڤەری پشدەر.

وەکو کۆمپانیایەکی بە ئەزمون لە بەستنی تۆڕی شۆفاژ و گەرمی ئەرزی و تۆڕی غاز و ئاوی گەرم .... شانازی دەکەین بە خزمەتکردنی کڕیارەکانمان بە پێدانی ڕێنمایی ڕاستگۆیانەی بێ بەرامبەر وە دەرخستەی شیکراوەی خاڵ بە خاڵ بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانتان پێش ئەوەی هیچ ئیشێکتان بۆ ئەنجام بدەین.

ئێمە تەنیا باشترین کوالیتی كۆمبی بۆیلەر (پاکێج) و ڕادیتەر و پارچەکانی ترتان بۆ دەبەستین کە کۆمپانیاکەمان راستەوخۆ هاوردەی دەکات بە نوینەرایەتی هەردوو کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی ڤایلانت و ماینکۆر لە ئەڵمانیا وە دمیردۆکیوم کە بەشێکە لە گروپی ڤایلانت لە تورکیا.

کۆمپانیاکەمان نوێنەرایەتی چەندان کۆمپانیا و براندی بەناوبانگی تر دەکات لە عێراق بۆ دابینکردنی ڕادێتەر و بۆری و هەموو پێداویستی و پارچەکانی بەستن.

شێواز و کواڵیتی کارکردنمان لە ئاستێکی بەرز و بێ ڕکابەرە...مەبەستمانە کڕیارەکانمان لە سەدا سەد (١٠٠%) لێمان ڕازی ببن وە دەروونیان ئاسوودە بکەین...وەستاکانمان چەندین خولی ڕاهێنانیان کردوە و بڕوانامەی متمانەپێکراویان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی:

١) بەستنی تۆڕی شۆفاژ بە شێوازی ڕادێتەر و گەرمای ئەرزی و ئاوی گەرم.

٢) بەستن و ئیشپێکردنی بۆیلەری غاز (پاکێج).

٣) سیانە کردن و چاککردنەوەی تۆڕی شۆفاژ و گەرمی ئەرزی و بۆیلەری غاز (پاکێج).

٤) بەستن و تێست کردنت تۆڕی غاز.

٥) هەموو کارێکی بۆری بەستن.

تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە سەر تۆڕی شۆفاژ و گەرمای ئەرزی و کۆمبی بۆیلەر و ڕادێتەرەکانمان یان داوای دەرخستەی بێ مەرج و بێ بەرامبەر بکەن:

کۆمپانیای سێنتراڵ هیتین

بەشی فرۆشتن: ٠٧٧٠١٢٥١٥١٦

بەشی خزمەتگوزاری: ٠٧٧٠٣٨٥٣٢٣٢

تەلاری ڤایلانت

شەقامی بازنەیی (٦٠ مەتری) مەلیک مەحمود

نزیک: دیکۆراتی شەماڵ - پێش گوندی ئەڵمانی

Our Aims

ئامانجەکان

 

ئامانجى کۆمپانیای سێنتراڵ هیتین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێى جیاوازبوونه‌وه‌ پێشه‌نگ بێت له‌ بواری دامەزراندنی سیستمی گەرمی شۆفاژ و(گەرمی ئەرزیی و ڕادێتەر)  ودامەزراندنی تۆڕی غاز، و له‌ڕێى دابینکردنی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارى و سیانەکردن و دامەزراندنی سیستمی گەرمی  لەم بوارەدا، بەدیهێنانی خواستەکانی کڕیار و دابینکردنی باشترین مەواد بەبەرزترین کوالێتی و گونجاوترین نرخ ئامانجی ئێمەیە، جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان بەباشترین شێوە و لەژێر سەرپەرشتیاری ستافێکی لێهاتوو بەئەزموون، به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌م ئامانجانە له‌ژێر دروشمى ( سەلامەتی، داهێنان، بڕوابه‌خۆبوون، دڵنیایی). 

Our Company Values

بنەما سەرەکیەکانی ئێمە

 بایەخدانی ورد بە سەوداکەرەکانمان: تێکۆشەرانە هەوڵدەدەین کە پێداویستیەکانی سەوداکارەکانمان وەک ئەرکی پێشینەی کۆمپانیاکەمان دابین بکەین.


ئافراندنی سەرکەوتن: باوەڕمان وایە سەرکەوتن لە دامەزراندنی سیستمی گەرمی بۆ سەوداکارەکانمان بریتیە لە ئەرکی ئێمە.


ڕاستگۆیی و دەستپاکی ویژدان: لە کاروبارەکانمان دا بە دەستپاکی و حیکمەت و ڕووخۆشی وڕاستگۆیی ئاکار دەنوێنین.


کەمکردنەوەی مەترسیەکان: هەنگاوی ژیرانە دەهاوێژین بۆ ئامادەکاری توانا و پێویستیەکان و جیبەجێکردنی کارەکان بەشێوەیەکی ستاندارت و پرۆفیشناڵ  لە پێناوی کەمکردنەوی مەترسیەکان.


چاکسازی بەردەوام: هەوڵدەدەین کە دەستپێشکەری و پێشەوایی بکەین لە ڕووی کارو داهێناندا، لە ئەدای کاری شۆڤاش و دامەزراندنی سیستمی گەرمی، ئەوەش بەرێگای دابینکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاری بەتەکنیکێکی پێشکەوتوو و بە باشترین جۆری مەواد و بەرزترین کوالێتی.

FacebookInstagram
FacebookInstagram
FacebookInstagram
FacebookInstagram
FacebookInstagram
FacebookInstagram

Copyright © 2025 Central Heating Company کۆمپانیای سێنتراڵ هیتین - All Rights Reserved.

  • CENTRAL HEATING
  • Privacy Policy
  • Facebook